ده‌رباره‌ی ئێمه‌

 

جێبەجێکردنی پڕۆژەی " بە سیستەمکردنی کۆکردنەوەی کرێی ئاو " وە ئامانج لەم کارە بریتییە لە ( زیاد کردنی داهات، کۆکردنەوەی داهات  لە ماوەی دیاریکراو، کەم بوونەوەی بە فیڕۆدانی ئاو،
 چارەسەری گرفتی کەمی ئاو ، کاتەکانی دابەشکردنی ئاو زیاتر دەبێت، هێنانەدی دادپەروەری لە وەرگرتنی داهاتی ئاو )
بۆ یەکەمین جارە لە کوردستاندا ئەم پڕۆژەییە لە لایەن کەرتی تایبەتەوە جێبەبێ ئەکرێت و لە داهاتودا لەسەر بنەمای نوێترین تەکنەلۆجیا و تازەترین سیستەم ، پێوەری میکانیکی ئاو دەکەوێتە کار و هاوڵاتیان دەتوانن سوودماندی سەرەکی بن لەم خزمەتگوزارییە.
پڕۆژەکە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت لە گشت پارێزگا و ئیدارە و قەزا و ناحیە و کۆمەڵگا و گوندەکان وە پڕۆژەکە دابەش کراوە لەسەر ئەم زۆنانە:
1-زۆنی 1 یەکەم / پارێزگای هەولێر
2-زۆنی 2 دووەم / پارێزگای سلیمانی
3- زۆنی 3 سێیەم / پارێزگای دهۆک
4- زۆنی 4چوارەم / پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین

ئەو شوێنانەی پڕۆژەکە ئیشی لەسەر ئەکات بریتییە لە زۆنی دووەم کە سنووری پارێزگای سلێمانی بە گشت قەزا و ناحییە و کۆمەڵگا و گوندەکان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاوی ئەم زۆنە بریتین لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلیمانی )


سوود و گرنگی پڕۆژەکە :
- یەکسانی و دادپەروەری لە بەکارهێنانی ئاو لە نێوان هاوڵاتیاندا
-مامەڵەکردن بە شێوەیەکی زیرەکانە لە بەکارهێنانی ئاو و رێزگرتن لە سامانی نیشتیمان
- کار ئاسانی بۆ هاوڵاتیان لە دەستەبەرکردنی زانیاری تەواو لەسەر هەوبەشی خۆیان و ئاشنا بوون بە سیستەمێکی نوێ و سەردەمیانە  
 - بەفیڕۆنەدانی ئاو کەم دەبێتەوە
- نەهێشتنی گرفتی نەبوونی ئاو و زیابوونی ماوەی دابەشکردنی ئاو

 

په‌یوه‌ندی